نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .

 

لەم روونکردنەوەدا  نووسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپەرچی هەندێک لە چەواشەکاری میدیاکانی ناوخۆیی و دەنگۆکان  دەداتەوە و بەڵێن دەدات ئەوان بەردەوام دەبن لە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان .

 

دەقی روونکردنەوەکە

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن. لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا و لە دوا ھەوڵیان ناوی کەسێکیان ھێناوە کە گوایە حیزبێک دادەمەزرێنێت و بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکیان بۆ دراوە. سەر لە بەری ئەم ھەواڵانە زادەی خەیاڵی نەخۆشی خۆیانە و جێگەی داخە کە توانای ماددی و مرۆیی کوردستان دەخرێتە ناو دەزگای چەواشەکاری ناپرۆفیشنال.

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

Back to top button