سعودیا یەکەم گورزی سەربازی لە ئێران وەشاند

 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سعوودیا بۆ یەکەم جار وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆی ئەم وڵاتە ، بنکە و بارەگای سەربازی هێزەکانی ئێرانیان لە سووریا کردە ئامانجی بۆمبا و مووشەکەکانیان  .

 

ژمارەی کوژراوو بریندارەکان بە ڕادەیەکی ئەوەندە بەر چاون کە ناکرێت ئیتر سەربازانی ئێرانی بە جلی سوپای سووریا بشارنەوە .

 

ئاژانسی ئاڵمانی لە زمان رۆژنامەی ( ئیندیپێندێنتی عه‌ره‌بی) ئاشکرای دەکات فڕۆکەکانی سعوودیا بە ئاشکرا سنووری سووریایان بەزاندووەو پێگەکانی سەربازی ئێران و جبەخانەکانیان بۆردوومان کردووە ، هەموو ئەو پێگە سەربازیانەی کراونەتە ئامانج سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانن کە بەرپرسیارەتی ناوەندە مووشەکەکانیان لە بەر دەستە .

 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سعوودیا ناوچەی ئەبوکەمالی سووریایان بۆردومان کردووە کە دەکەوێتە سنووری عێراق .

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانجی فڕۆکەکانی سعوودی سەکوی مووشەکی ئێرانی تێدا جێگیر کراوە بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر سعوودیا ، بەڵام لە ئێستا دا تەنانەت یەک سەکوی مووشەکیش بوونی نەماوەو هەمووی پێکراوە .

 

هەواڵەکان لە لایەن روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ پشتڕاست کراوەتەوە و چاودێرانیش بە جەنگی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیران و سعوودیا ناوی دەبەن

Back to top button