سوودەکانی خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا

خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا بڕێکی باش پڕۆتین بە جەستە دەبەخشێت و وادەکات تەواوی ڕۆژەکە وزەی پێویست هەبێت.
ماڵپەڕی ” lifehack” چەند سوودێکی خواردنی هێلکەی لە بەیانیاندا خستووەتەڕوو.
– خواردنی هێلکەی کوڵاو یارمەتی تێربوونی گەددە دەدات و وادەکات بۆ ژەمەکانی دیکە بڕێکی دیاریکراو خواردن بخۆیت کە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ بوونی کێشێکی تەندروست.
– بڕێکی زۆر پڕۆتین و ماددە و کانزا سوود بەخشەکانی تێدایە کە وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن.
– خواردنی هێلکەی کوڵاو نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
– خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
– یارمەتی چالاککردنی مێشک و یادەوەری دەدات
– بە هۆی بوونی چەند ماددەیەکی کانزایی و دژە ئۆکسید پارێزگاری لە بینایی چاوەکان دەکات.