ئایه‌ ده‌زانی شیر دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە

دروستبوونی زیپکە و پەڵە و خاڵە رەشەکان، یەکێکە لە گرفتە باوەکانی بەشێکی زۆری خانمان، بەتایبەت دەوری لوت و چەناگە یان ناوچەوان، ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی چەوریەکی زۆر لەو بەشانەدا.

بێگومان گرنگە خزمەتی پێست بکەیت و ماسکی باشی بۆ بەکاربهێنیت، بەڵام ئەمە تاکە چارەسەری کێشەکە نییە بەتەنها، بەڵکو سیستمی خۆراکیت کاریگەری سەرەکی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “Shefinds” پزیشکانی پێست ئاماژەیان بەوەداوە، کە خواردنەوەی شیر پەیوەندییەکی سەرەکی هەیە لەگەڵ دروستبوونی زیپکە، چونکە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و بەرهەمی زەیتی سروشتی پێست زیاددەکات، دواتریش دەبێتەهۆی زیپکە، هەربۆیە باشترە بەپێی پێویست بخورێت، یان ئەگەر زیپکەت زۆرە کەمی بکەرەوە.

Back to top button