بە زەیتی زەیتون و لیمۆ بەردی گورچیلە فڕێ بدە.. سەرسورهێنەرە

توشی بەردی گورچیلە بوویت ئەگەر وایە دەتوانیت بەم تێکەڵەیە لەناوی بەرە.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Health Line توشبون بەبەردی گورچیلە بەھۆی گرفتێکەوەیە لەبۆری میز یان گورچیلە خۆیدا، لەدەرەنجامی دابزینی رێژەی میز و توشبونە بەوشبونەوە.

بەپێی راپۆرتەکە ئەو کەسانەی کەتوشی (دەردەشا) بوون زیاتر توشی بەردی گورچیلە دەبن و ئەوانەش زۆر ئازارشکێنەکان دەخۆن و کەم ئاو و شلەمەنی دەخۆنەوە توشی دەبن.

لەنێو نیشانەکانی توشبون بەبەردی گورچیلە ئازارێکی زۆرە لەپشت و سکدا، ھەستکردن بەئازار لەکاتی میزکردن و بۆنێکی ناخۆشدا، بەرزی پلەی گەرمای لەش، حەزکردن بۆ رشانەوە.

لەگرنگترین رێگاکانی چارەسەری بەردی گورچیلە، زۆر خواردنەوەی ئاوە بۆ ئاسانکاری دەرچونی بەردەکان، چەندینن گژوگیاش ھەن کەھاوکارن لەشکاندنی بەردەکەدا، وەک خواردنی زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ.

پێکھاتەکەی:
٤ کەوچک زەیتی زەیتون
٤ کەوچک ئاوی لیمۆ
تێکەڵی بکە و رۆژانە ٣ جار بیخۆرەو لەگەڵیدا رۆژانە ٣ لیتر ئاو بخۆرەوە.

Back to top button