بە پێی پرۆژەی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ بێت لەبەغدا نیو مووچەش نامینێت
خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، كە رۆژی سێشەممە 6-12-2016 بڵاویكردەوە، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستانیش كه ده‌نگیان بۆ یاساكه داوه، زانیبێتیان، یان نه‌یانزانیبێت، سه‌ره‌ڕای پێدانی زانیاریی پێویست پێیان، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران، ده‌نگیان به یاساكه داوه بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌وه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا نییه”.
دەقی روونكردنەوەكە
(سه‌باره‌ت به به‌شە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵی ساڵی 2017دا)
“پیلانێكی مەترسیدارە”
ئه‌وه‌ی له بڕگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستانه‌وه له یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدراڵ‌دا بۆ ساڵی 2017 هاتووه، پیلانێكی سیاسیی مه‌ترسیداره دژ به هه‌رێمی كوردستان و به‌داخه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستانیش كه ده‌نگیان بۆ یاساكه داوه، زانیبێتیان یان نه‌یانزانیبێت، سه‌ره‌ڕای پێدانی زانیاریی پێویست پێیان، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران ده‌نگیان به یاساكه داوه، بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌مه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا نییه. بۆیه نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا ده‌بێ وشیار و ئاگادار بن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی ناحه‌زانی كوردستانه‌وه و نه‌بنه به‌شێك له‌و پیلانه ڕه‌شانه‌ی دژ به خه‌ڵك و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
“یاساكه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه”
به‌راوركردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی ژماره‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه یاساكه له دژی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی تێدانییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له یاساكه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، ناكاته هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كانی ناوخۆوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت. ئه‌ویشی كه گوایه به پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی یاساكه؛ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ مووچه‌ی مووچه‌خۆارنی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، له درۆیه‌كی بێبنه‌ما زیاتر نییه و، به‌رواردكردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ژماره‌كانی فرۆشی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه شایستانه‌ی له یاساكه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون، زۆر به ڕوونی ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات.
“داواكاری حكومەت و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی تێدا رەچاونەكراوە”
یاساكه كه له ڕێكه‌وتی 4ی كانوونی یه‌كه‌م له په‌رله‌مانی عێراق په‌سندكرا به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ قۆناخێكی ئاماده‌كردن و په‌سندكردنی پڕۆژه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ته‌شریعكردنی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شداری به حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكرێت و، بێ ئه‌وه‌ی داواكاری و پێشنیازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی تێدا ڕه‌چاو بكرێت، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما چه‌سپێنراوه‌كانی ده‌ستووری عێراق بۆ به‌شداریپێكردنی هه‌رێم له داڕشتنی بودجه‌ی وڵاته، به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق بێت به‌بێ جیاوازی و له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق، نه‌ك زۆرینه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان.
“حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌راوردكارییه‌كی شیكارانه ده‌خاتەڕوو”
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره و داتای دروست به‌راوردكارییه‌كی شیكارانه ده‌خاتەڕوو؛ له‌نێوان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ك به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017دا دانراوه به‌پێی ته‌رخانكراوه‌كانی خشته‌كانی هاوپێچی یاسای بودجه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له پرۆسه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی خه‌رجی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
“بودجەی پێشمه‌رگه هیچ روون و ئاشكرا نییه”
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به پێشمه‌رگه‌وه، كه له بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه‌دا هاتووه، هیچ ڕوون و ئاشكرا نییه و هه‌مان ئه‌و ده‌قه‌یه كه له یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵی ساڵانی پێشووش هاتبوو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕوونی و نادیاریی ژماره‌كانه‌وه، هیچ ساڵێك جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مساڵیش نازانرێت بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هێزه وشكانییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق چه‌نده و ڕێژه‌ی چه‌ند له‌و ته‌رخانكراوه بۆ پێشمه‌رگه‌یه و ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ش چه‌ند هه‌ژماركراوه؟. له ساڵی 2005ه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌مان ده‌قی یاسایی، كه‌چی تاوەکو ئێستا ته‌نها یه‌ك دیناریش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كراوه، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه به ڕێژه‌ی 17% له دابینكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان، به‌شدار بووه.
“مانگانه كورتهێنانی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆران 384 ملیار دیناره”
سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی مادده‌ی 10 له یاساكه، به‌پێی بڕگه‌ی 53 له خشته‌ی (ه)ی هاوپێچی یاساكه، نزیكه‌ی 6 ترلیۆن دینار بۆ ساڵی 2017 دانراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سوودمه‌ندانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه مانگانه ده‌كاته 496 ملیار دینار، له‌كاتێكدا بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌ی داراییی یه‌ك مانگی مووچه‌خۆران كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره، نزیكه‌ی 880 ملیار دیناره، واته مانگانه كورتهێنانی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆران 384 ملیار دیناره.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به بودجه‌ی به‌كاربردنه‌وه، به‌شی هه‌رێم به بڕی 1 ترلیۆن و 610 ملیار دینار بۆ ساڵی 2017 خه‌مڵێنراوه، كه مانگانه ده‌كاته 134 ملیار دینار، واته له باشترین حاڵه‌تدا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت ده‌كاته 630 ملیار دینار، ئه‌ویش به مه‌رجی بڕینی ته‌واوی داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له باج و گومرگ و ڕه‌سمه‌كان، كه به بڕی 130 ملیار دینار مانگانه ده‌خه‌مڵێنرێت، له‌و 630 ملیار دیناره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایییه‌وه له به‌غدا، واته له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها بڕی 500 ملیار دینار ده‌گاته هه‌رێم.
خەرجییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
له كاتێكدا خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم بۆ یه‌ك مانگ بریتییه له 1 ترلیۆن و 352 ملیار دینار به‌م شێوه‌یه:
– 880 ملیار دینار بۆ ته‌واوی شایسته‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران.
– 120 ملیار دینار بۆ به‌ركه‌وتی شایسته‌ی داراییی كۆمپانیا نه‌وتییه به‌رهه‌مهێنه‌كان.
– 130 ملیار دینار گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی وه‌رگیراوی پێشه‌كیی فرۆشتنی نه‌وت.
– 180 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، له ناویدا پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركووكیش.
له‌كاتێكدا حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌ی ئێستا، كۆی گشتیی داهاتی چاوه‌ڕوانكراوی مانگانه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانه، واته به جیاوازیی 390 ملیار دینار زیاتر له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017ی عێراقی فیدراڵ‌دا هاتووه.
“هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت”
به‌م شێوه‌یه و له‌به‌ر ڕۆشناییی لێكدانه‌وه و به‌راوردكاریی سه‌ره‌وه، له كاتی قبووڵكردنی هاتوو له یاسای بودجه‌ی فدراڵی 2017، هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له به‌غداوه دێت ته‌نها به‌شی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی له‌به‌ر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێته‌وه بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و پاره‌ی شایسته‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، كه به هه‌موویان 390 ملیار دیناری پێویسته.
“ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم نزیكه‌ی 970 ملیار دیناری مانگانه‌یه”
پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێم، كه ڕه‌چاو نه‌كرا ئه‌وه بوو له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ به‌غدا، ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت كه له خشته‌ی هاوپێچی یاسای بودجه‌دا هاتووه كه نزیكه‌ی 970 ملیار دیناری مانگانه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش به بڕی 50 ملیار دینار كه‌متره له داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
“بۆ خستنەڕووی دۆكیۆمێنت میوانداریی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین”
به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ورده‌كاریی ئه‌م به‌راوردكارییه و خستنه‌ڕووی دۆكیۆمێنته‌كان و ڕاپۆرته‌كانی شیكردنه‌وه، میوانداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌ڕێزی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ئاماده‌ییی ته‌واوی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به مه‌رجێك زیان به هه‌رێم نه‌گات، به پێچه‌وانه‌وه سه‌پاندنی هه‌ر ئیلتزامێكی یه‌كلایه‌نه به‌بێ هه‌بوونی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش، هه‌رێمی كوردستان ناچار به جێبه‌جێكردنی ناكات.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
6/12/2016