به‌رشه‌لۆنه‌ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت

دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی بوروسیادورتموندی ئه‌ڵمانی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.

جوردی ئه‌لبا له‌و یارییه‌دا و له‌ تایمی یه‌که‌مدا توشی پێکان بوو که‌ به‌ ناچاری یاریگای به‌جێهێشت و سیرجیو روبرتو له‌ شوێنی ئه‌و هاته‌ ناوه‌وه‌.

پزیشکه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌وه‌یان ئاشکراکردوه‌ :که‌ ئه‌لبا توشی کرژبوونی ماسولکه‌ بوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ناتوانێت بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یاریگاکان .

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌لبا ناتوانێت له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌م  و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می خولی ئیسپانی یاری بکات چونکه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا دوو یاری له‌ خولی لایگا ئه‌نجام ده‌درێت .

Back to top button