ئیتۆ پێیوایه ئه‌م دوو یاریزانه‌ی باشترینی مێژوون
ساموێل ئیتۆ هێرشبه‌ری كامیرۆنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌یه‌وێت له داهاتوودا وه‌ك راهێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و ببێته یه‌كه‌مین یاریزانی ڕه‌شپێست كه چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بباته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر شێوازی گواردیۆلا راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا بكه‌م.
ساموێل ئیتۆ كه ئه‌م هاوینه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و پێشتر وه‌ك یاریزان 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بردۆته‌وه، له دیمانه‌یه‌كدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت وه‌ك راهێنه‌ریش بتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بباته‌وه.
ساموێل ئیتۆ له دیمانه‌یه‌كدا چیرۆكی په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنادا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: له 2003 كاتێك لویس ئاراگۆنێس له یانه‌ی مایۆركا راهێنه‌رم بوو، ئامۆژگاری كردم و پێی گوتم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببيته ياريزانێكى سووپه‌ر ئه‌ستێره و ناياب له مايۆركا بڕۆ.
ئيتۆ ده‌شڵێت: ئاراگۆنێسى راهێنه‌ر په‌يوه‌ندى به به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا كرد و پێی راگه‌یاندن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هێرشبه‌رێكی باش بگوازنه‌وه وه‌رن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیتۆ واژۆ بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئیتۆ به پێكه‌نینه‌وه داوای له چاڤی هێرناندێز كرد بۆ راهێنه‌رایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر چاڤی نه‌گه‌ڕێته‌وه بیبینم لێی ده‌ده‌م.
ئیتۆ سه‌رسامی خۆشی به ئانسۆ فاتێ یاریزانی لاوی بارسێلۆنا ده‌ربڕی و ده‌ڵێت: بینینی ئه‌و یاریزانه باوه‌ڕپێنه‌كراوه، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و هیوادارم له پێكان به دوور بێت.
له باره‌ی باشترینی یاریزانی مێژوو، ساموێل ئیتۆ رایگه‌یاند لیۆنێل مێسی و رۆناڵدۆی به‌رازیلی دوو باشترین یاریزانی مێژوون.