سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێرو له‌لایه‌ن د. رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی لێكرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك، حه‌لبووسی زۆر له‌ شاری هه‌ولێر نامێنێته‌وه‌ و ده‌چێته‌ پارێزگای دهۆك و به‌شداریی چه‌ند چالاكییه‌ك ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش پێشنیازێكیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت.

Back to top button