وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو ناكه‌ین و به‌شداری ئیسرائیلیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له سعودیه و ئیمارات رایانگه‌یاند كه‌ی له‌گه‌لڵ ئه‌مریكا ده‌چینه‌ناو هاوپه‌یمانێتی پاراستنی ئاسایشی ده‌ریایی، له دوای ئه‌مه عێراق له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رایگه‌یاند كه ئاماده نین بچنه نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه و به‌شداری كردنی ئیسرائیل به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەكەناڵی “الجزیرە”ی راگه‌یاندووه: پێویسته ئه‌و ولاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر رۆخی ده‌ریاكان ئه‌وان ئاسایشی ده‌ریایی بپارێزن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌تی كرده‌وه به‌شداری هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێوده‌وله‌تی بكه‌ن بۆ پاراستنی، رێڕەوە ئاویەكان لەناوچەی كەنداودا و بەشداریكردنی ئیسرائیلیش لەو هاوپەیمانێتییەدا رەتدەكەنەوە.