وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌فته‌ی داهاتوو 18 پڕۆژه‌ی چاككردنی رێگا و بان ده‌ست پێده‌كه‌ن و دبێت له‌ماوه‌ی 70 رۆژ كاره‌كانیان ته‌واو بكرێت
دوای ئه‌وه‌ی له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كوه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگا گشتیه‌كانی نێوان شاره‌كانی كوردستان خرج بكرێت‌و ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی 18 پڕۆژه‌و هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك جه‌بێت له ماوه‌ی 70 رۆژ ته‌واو بكرێت.
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند “دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك پرۆژە دەستپێدەكەن كە بڕی تێچویان دەگاتە 40 ملیار دینار، كه خۆیان له 18 پڕۆژه ده‌بیننه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن راشیگه‌یاند: كه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان پارێزگاكان كراوه‌ته ناوه‌ند، بۆ نمونە هەولێر 4 ناوەند، دهۆك 6 ناوەند، سلێمانی و راپەڕین و گەرمیانیش كراونەتە 8 ناوه‌ند و ئەو پرۆژانە بەر لە وەرزی بارانبارین دەستپێدەكەن و تەواوی پرۆژەكانیش تایبەتن بە بواری ئاوەدانكردنەوەو رێگاوبان
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێستا لیژنەیەك لەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كارەكانی رایی كردوە و تەواوی پرۆژەكان رادەستی بەڵێندەرەكان كراون، بۆیە لە هەفتەی داهاتودا دەستدەكەن بەكاركردن و دەبێت لەماوەی 70 رۆژیشدا كارەكان تەواو بكەن”.