وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رێگرتن له سه‌ردانی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقولی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبووە.
هه‌روه‌ها هاتووه: بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2019 لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقولی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگاوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەر و سامانی ھاووڵاتیانە.
وەزارەتی ناوخۆ
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
19/9/2019