گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە رێككەوتن نزیكین بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری كەركووك
دوای ئەوەی پێشمەرگەو سوپای عێراق لێژنەیەكیان پێكهێنا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك و پاراستنی ناوچەكە بە هاوبەشی, گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوەو بریارە لە داهاتوودا شاندێكی وەزارەتی بەرگری سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بارەی بەرەو پێشڤەچوونی گفتوگۆكان رایگەیاندووە, گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی بەرگریی و پێشمەرگە بەردەوامن و لیژنەكان سەرقاڵی كاركردنن بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنی كۆتایی، هەردوولاش لە رێككەوتن نزیكبوونەتەوە. چاوەڕوانی تەواو بوونی كاری لێژنەكانین
، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق ، راشیگەیاند، هەركاتێك وەزارەتی بەرگریی و پێشمەرگە گەیشتنە رێككەوتن، ئەو كاتە رێككەوتنەكە دەخرێتە بەردەم عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بكات.
، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق ، راشیگەیاند، هەركاتێك وەزارەتی بەرگریی و پێشمەرگە گەیشتنە رێككەوتن، ئەو كاتە رێككەوتنەكە دەخرێتە بەردەم عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بكات.
لای خۆشیەوە فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی بەرگریی و پێشمەرگە دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە هەندێك خاڵی لێكتێگەیشتنی گرنگ لەبارەی میكانزمی جێگیركردنی هێزی هاوبەش لە ناوچەكای دیالە، سەلاحەدین ، كەركووك، مەخموور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی موسڵ.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیش:” بڕیارە بەمنزیكانە شاندی لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی وەزارەتی بەرگریی عێراق بێتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە و لەبارەی میكانزمی چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەو لێكتێگەیشتنانەی پێیگەیشتوون گفتوگۆ بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا وادەكەی دیاریی نەكراوە.