مەسرور بارزانی : کەرتی پەروەردە تایبەتمەندی خۆی هەیە لە کابینەی نۆیەم

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکات سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک لە وتارێکدا بە بۆنەی یەکەم ئاهەنگی دەرچوونی خولی یەکەمی زانکۆی ئەمریکی لەو شارە تیشکی خستە سەر بوواری پەروەردە .
مەسرور بارزانی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەر کەوتنی خوێندکاران لەیەکەم خولی ئەم زانکۆیەدا گووتی منیش وەک دەرچوویەکی ئەو زانکۆیە لێرە بەشدارم .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێشڤەچوونی زانکۆی ئەمریکی دهۆک کرد لە ماوەی ئەم ٥ ساڵەی بە سەر دامەزراندنیدا تێپەڕیوە .
هاوکات سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات کە لە کاتە سەختەکاندا وەک سەرکردیەکی بوێر رۆڵی گێڕاوە و گووتی لە سایەی خەبات و تێکۆشانی ئەودا ئێمە توانیومانە بگەینە ئەمڕۆ .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا رۆڵی سەرۆکی زانکۆی بەرز نرخاند و گووتی پیشخستنی زانکۆ لە دۆخێکی هەستیاری ٥ ساڵ لەمەوبەر کاری هەرکەسێک نەبوو .
هەروەها سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت جێگەی پێزانینە بڵێم لە کاتێکدا برای بەرێزم نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران بوو ، پشتگیری تەواوی خوێندنی باڵای کردووە .
سەبارەت بە سەرکەوتنە کانی زانکۆ گووتی لەم ماوە کەمەدا پێشکەوتنی بەرچاوی زانکۆ جێگەی بایەخە و تا ئیستا ٦٤٥ قوتابی هەیەو بەردەوامیشن .
مەسرور بارزانی لە کۆتاییدا گووتی : یەک لە ئەرکە گرینگەکانی کابینەی نۆیەم گرینگی دان بە کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵایە بۆ بەرزکردنەوەی بوواری توێژینەوەی زانستی هەمە لایەنە بۆ پێشکەوتنی دووارۆژی گەلەکەمان .
