سعوودیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش : ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرشی کردۆتە سەرمان
سعوودیا لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ، چۆنیەتی ئەنجامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە .
لەو نامەیەدا بەڵگەکان ڕەوانە دەکرێن کە ئەو چەکانەی بەکار هاتوون دروست کراوی ئێرانن ، هاوکاتیش دەیسەلمێنێت لە ئێرانەوە مووشەکەکان ئاراستە کراوە .
ناردنی ئەو نامەیە هاوکاتە لە گەڵ ناردنی لیژنەیەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سعوودیا بۆ لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە .
بە پیی زانیاریەکانیش فەڕەنساش وەک بەرپرسیارەتی تایبەت چەند پسپۆرێک بۆ لێکۆڵینەوە لەم بواردەدا رەوانەی سعوودیا دەکات