بانكی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یانراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی 4 مانگی رابردوو له‌ گفتوگۆدابوو بۆئه‌وه‌ی قه‌رزێكی ماوه‌ درێژخایه‌ن له‌ رێگه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌ده‌ستبێنێت.

رۆژی 5/12/2016 بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك راگه‌یاند، كه‌ ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی بانكەكە دەستی بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ عێراق كردووە بۆ پێدانی قەرز درێژخایه‌ن به‌حكومه‌تی عێراق به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری له‌و ووڵاته‌.

لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌ی بانكی نێودەوڵەتی هاتووە، رێكەوتنێكی سێ ساڵی لەگەڵ عێراق دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە مەرجی چاكسازیی ڕیشەیی ئابووری و دووبارە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دارایی لە وڵاتەكە و رێگرتن لە تووشبوونی زیاتر و قووڵبوونەوەی ئەو تەنگژە دارایییەی تووشی وڵاتەكە بووە.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی بانكی نێودەوڵەتی لە سەرەتای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە، بڕیاری دا 617 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بۆ عێراق خەرج بكات.

گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان بانكی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ واژۆكراوه‌ و بانكه‌كه‌ قه‌رزێك به‌ بڕی 5.34 ملیار دۆلار به‌ عێراق ده‌دات بۆماوه‌ی 3 ساڵ.

Back to top button