سوودەكانی خەوتنی قوڵ

خەوی تەندروست بۆ مرۆڤ خۆی لە 7بۆ 9 كاتژمێردا دەبینێتەوە، بەڵام جۆری خەوەكە گرنگترە وەك لە ژمارەی كاتژمێرەكان.

لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە، خەوی مرۆڤ بە چەند قۆناغێك تێپەڕدەبێت، گرنگترین قۆناغەكان خەوی قوڵە، ئەگەر مرۆڤ لە شەواندا ئەو قۆناغە تێنەپەڕێنێت بۆ رۆژی دواتر ھەست بە ماندوویەتی دەكات، رێژەی خەوی قوڵ %13 بۆ %25 خەوەكەیتی، ھیچ نیشانەیەكی تایبەتی نییە بۆی بزانێ كەسەكە خەوی قوڵی ھەیە یاخود نا، بەڵام چەند سوودێكی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

میتاپۆلیزمی كلوكۆز زیاد دەكات، یارمەتی ھێشتەوەی یادەوەی كورت خایەن و درێژ خایەن دەدات لە مێشكدا.

وزەی پێویست بۆ لەش دابین دەكات.
ھاتووچۆی خوێن زیاد دەكات.
سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەكات.

Back to top button