جێگرەوەی ڤاڵڤێردی

بەپێی ھەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی فەڕەنسی کە ئەم بەیانییە بڵاوکراوەتەوە باس لە شوێنگرەوەی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئەکەن، بەرپرسی تیمی یانەی بەرشەلۆنە ئەیەوێت بۆ وەرزی داھاتوو ڤاڵڤێردی لەو پۆستەدا نەمێنێت.

پێگەی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە لەھەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتی بسپێرێت بە تۆماس تۆخیلی راھێنەری یانەی پاریس ساینت جێرمان لە وەرزی داھاتوودا.

ھەوادارانی یانەی بەرشەلۆنە نارازیین لە تواناکانی ڤاڵڤێردی لە سەرەتای ئەم وەرزەدا ئەنجامێکی باشی بۆ یانەکە دەستەبەر نەکردووە.

تۆماس تۆخیل لە یەکەم یاریی چامپیۆنسلیگ توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی ریاڵ مەدرید بھێنێت بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام.

Back to top button