ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەشداری ناکات لە کلاسیکۆ

راپۆرتی رۆژنامەیوکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە جۆردی ئەلبای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەێ ئیسپانی بە ھۆکاری پێکانەوە ئەگەری زۆر ھەیە کە بەشداریی نەکات لە یاریی کلاسیکۆ لە دژی یانەی ریاڵ مەدرید لە لالیگا.

جۆردی ئەلبالە یارییەکەی دژ بە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە چامپیۆنسلیگ دووچاری پێکان ھات لە ماسولکەی رانی راستییدا کە یانەی بەرشەلۆنە رۆژی چوارشەم بە فەرمیی ئەم ھەواڵەی راگەیاند.

تیمی وەرزشی یانەکە ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەم جۆرە پێکانانە چوار بۆ پێنج ھەفتە پشووی ئەوێت تاوەکو یاریزانەکە بە شێوەیەکی زۆر باش چاک ببێتەوە.

بۆیە ئەگەر ھیچ گۆڕانکارییەک روو نەدات لە نوێبوونەوەی پێکانەکەی ئەوا سێ بۆ چوار رۆژ پێش یارییەکەی کلاسیکۆ چاک ئەبێتەوە بەڵام بەھۆی دابڕای ئەو ماوەیەی لە راھێنانەکان ئاستی یاریزانەکە دائەبەزێت و ئەمەش ئەبێتە ھۆی ئەوەی ئەلبا لە یاری کلاسیکۆ بەشداریی نەکات.

یانەی بەرشەلۆنە و بروسیا درۆتمۆند رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون و بە بێ تۆمرکردنی گۆڵ کۆتایی ھات لە یاریی رۆشتندا.

Back to top button