وەزارەتی خوێندنی باڵا كاتی داخستنی زانكۆ لاینی راگەیاند

وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى قۆناغی(12)ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، چونکە كاتژمێر 12ى سبەى شەو وێبسایتى (زانکۆ لاین) دادەخرێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى (12) ئامادەیى دەکات، كاتژمێر(12)ى سبەى شەو (20/9/2019) زانكۆلاین دادەخرێت.

وتیشی،”لەو چەند كاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچوانەى تا ئێستا فۆڕى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوە و پەلە بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و کۆلێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن”.

Back to top button