شاسوار داوا لە یەكێتی دەكات داڵدەی بدەن
شاسوار عەبدولواحید خاوەنی گروپی گەشتیاری چاڤیلاند داوای لە یەكێتی كردووە چارەی قەرزەكانی بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، پاش كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆری حكومەت لەسەر پرۆژەكانی چاڤیلاند و پرۆژەی نیشتەجێبوون. شاسوار عەبدولواحیدله رێگه‌ی حاکم قادره‌وه، داوایکردووه، له‌گه‌ڵ یه‌کێتی رێکبکه‌وێت و هه‌وڵبدرێت پاره قه‌رزه‌کانی چاره‌سه‌ر بکرێ.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسە، شاسوار چه‌ندین ملیۆن دۆلار پاره‌ی له حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رزکردووه به‌ناوی پرۆژه‌ی بازرگانی و تاكو ئێستا قەرزەكانی بە حكومەت نەداوەتەوە و ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات حكومەت ناچار دەبێت دەست بەسەر موڵك و ماڵ و پرۆژەكانیدا بگرێت.