یەكێتی لە بەغدا كۆنگرە دەبەستێت

پێی پێشنیارێكی ئاراس جەنگی ئەندامی گروپی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر پێشنیاری بۆ حزبەكەی كردووە لە بەغدا كۆنگرە ببەستن.

بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، پاش یەكلابوونەوەی رۆژی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ململانێ نێوخۆییەكانی ئەو حزبە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی بەرز دەستی پێكردووەو لەو چوارچێوەیەشدا ئاراس جەنگی پێشنیاری بۆ حزبەكەی كردووە لە بەغدا كۆنگرە ببەستن.

بەپێی هەمان سەرچاوەی خواكوڕك، بەشێكی زۆری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە رەتیانكردۆتەوە جگە لە شاری سلێمانی لەهیچ شارێكی دیكە كۆنگرە ببەستن.

Back to top button