بابەتی محموود سەنگاوی تەنها بۆ دەرەچەیەكی شەڕی میدیایە

دوای ئەوەی بە مەحموود سەنگاوی گوتراوە كە تەنها تەلەفۆنێك دەكرێت كە تۆ بەو هەموو جبەخانەیەوە دەتەوێت بچیتە هەولێر ناوبراو ئامادە نەبووە بوەستێت و گەراوەتەوە بۆ سلێمانی، لەو باریەوە كاكەمین نەجار دەلێـ”راگەیاندنەکان مەلەسەکەیان گەورە کردوەو بەو جۆرە نییە کە باسى لێوە دەکرێت، هەروەها  جەختیکردەوە بەرژەوەندییەکانى پارتى و یەکێتى لەوە گەورە ترە بەو رووداوە تێکبچێت و بەوشتانە تێکناچێت، هەروەها دەشلێـ” ئێمەش نیگەرانین لەو رووداوەو باش نییە”.

دوا بەدوای ئەم بابەتە میدیاكانی سەر بە لاهور جەنگی دەستیان كرد بە هێرش كردن بۆ سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و دەرفەتی هێرشی میدیایان وەرگرت، هەر ئەمشەویش كاتژمێر یەك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆڕی مۆنیكا، هێرشیان كرد بۆ سەر بارەگای لقی چواری پارتی”.

هێرشی ئەمشەوی سەر لقی چواری پارتی لەلایان لاهور جەنگی ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی بباتە قۆناغێكی تر.

لەبەرامبەردا عەتا شێخ حەسەن گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەلەبجە” دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای لقی چواری پارتیمان کرد ، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارەتی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و  پاراستنی ڕۆحی بەرپرسان و کادرانی پارتیان دەکەوێتە ئەستۆ.

هەروەها  شێخ حەسەن  دەشلێـ”پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەرکی ئەخلاقی پارێزگارو قەیمقامیەت و هیزەکانی پاراستنی تەناهیە لەسلێمانی .

Back to top button