پەیامێك لە فەرهاد پیرباڵەوە داوایە لێبوردن لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات
دوای ئەوەی فەرهاد پیربال نوسەر و مامۆستای زانكۆ بە هۆی سوتاندنی كتێبخانەی ماڵی وەفای لە لایەن دادگاوە دەستگیركرا, دوێنێ بە كەفالەت ئازادكرا و داوی ئازاد كردنەوەی پەیامێكی بڵاو كردەوە, لە پەیامەكەیدا دەڵێـت داوای لێبوردن لەوانە دەكەم كە بوومەتە مایەیی خەم و نیگەرانی بۆیان.
فەرهاد پیر باڵ رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ لە پەیامەكەیدا دەڵێت:” سوپاسی هەمو ئەو كەس و خۆشەویستانەم دەكەم كە ڕۆڵیان هەبو لە ئازاد كردنی مندا بە كەفالەت، بە دادوەرە بەڕێزەكانیشەوە كە بە شێوەیەكی قانونی مامەڵەیان لە گەڵ كەیسەكەم كرد، داوای لوتف و بەخشین لە هەمو ئەو ئەزیزانەش دەكەم كە بومە مایەی خەم و نیگەرانی بۆیان”.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی فەرهاد پیر باڵ دا هاتووە كە دەنوسێت:” لێرە دەمەوێ داوای لێبوردن لە جەنابی برای خۆشەویست و پایەدارم كاك نێچیرڤان بارزانی بكەم هەروەها لە برای شیرینم كاك ڕەوان بارزانی چونكە لە ماوەی رابردوی بێ قانونی لەهەرێم كۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەستدا و كۆمەڵێك قسە و رەفتاری نابەجێ و نا شایستەم دەربری بەرامبەر بە ماڵی پیرۆزی بارزانیەكان، كە ئەمەش پێچەوانەی ئەخلاقی بەرزی منە دوێنێش و ئەمڕۆش و تا هەتایە، بۆیە داوا دەكەم بە تایبەت خوشكە بەڕێزە بارزانییەكانیشم بە گەورەیی خۆیان بمبەخشن.
دەقی پەیامەكەی فەرهاد پیرباڵ
بۆ ڕای گشتی كوردستان
سڵاو و وەفاداری و خۆشەویستیم بۆ هەمو لایەك.
سوپاسی هەمو ئەو كەس و خۆشەویستانەم دەكەم كە ڕۆڵیان هەبو لە ئازاد كردنی مندا بە كەفالەت، بە دادوەرە بەڕێزەكانیشەوە كە بە شێوەیەكی قانونی مامەڵەیان لە گەڵ كەیسەكەم كرد، داوای لوتف و بەخشین لە هەمو ئەو ئەزیزانەش دەكەم كە بومە مایەی خەم و نیگەرانی بۆیان.
لێرە دەمەوێ داوای لێبوردن لە جەنابی برای خۆشەویست و پایەدارم كاك نێچیرڤان بارزانی بكەم هەروەها لە برای شیرینم كاك ڕەوان بارزانی چونكە لە ماوەی رابردوی بێ قانونی لەهەرێم كۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەستدا و كۆمەڵێك قسە و رەفتاری نابەجێ و نا شایستەم دەربری بەرامبەر بە ماڵی پیرۆزی بارزانیەكان، كە ئەمەش پێچەوانەی ئەخلاقی بەرزی منە دوێنێش و ئەمڕۆش و تا هەتایە، بۆیە داوا دەكەم بە تایبەت خوشكە بەڕێزە بارزانییەكانیشم بە گەورەیی خۆیان بمبەخشن.
لەم دۆخە تازە و ناسكەی كوردستاندا هیوادارم هەرچی كێشە و گرفتێكم هەیەلە رێگای دادگا و قانونەوە یەكلاببنەوە و ئەو دەرگایانەی لێم داخرابون بكرێنەوە. ئەمەش بۆیە هەمو كەس بۆی ئاشكرا بو كە ئەم حكومەتە نوێیەی جەنابی مەسرور بارزانی حكومەتی دادپەروەری و بەرەوچەسپاندنی قانونە لە كوردستان، بۆیە بەڵێن دەدەم لەم ڕۆوە و قەسەم بە ڕۆژی19/9/2019 كە بە هیچ شێوەیەك رەفتار و كردار و قسەی نابەجێ دوبارە نەكەمەوە بەرامبەر هیچ كەسێك تەنانەت گەر تاوانباریش بێت چونكە قانون دەچەسپێت