بەرپرسێكی پارتی گەشبینە بە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا

پاش ئەوەی هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان  و حكومەتی عێراق بڕیاریاندا كە كێشەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنە وەو چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵواسراوەكان بكەن و بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەك لێژنەی تایبەت مەند پێكهێندراون, بەر پرسێكی پارتی ئاشكرای جەكات كە هەنگاوی باش نراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی ٥ی بەغدای پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوە: ” زۆر شت ماوە لە نێوان هەوڵی رو بەغدا پێویستی بە لێ:تێگەیشتنە, بۆ ئەم مەبتسە ژمارەیەك لێژنە لە لایەن هەردوو لا پێكهێندراوەو و بەبەردەوامی شاندی هەردوو لا سەردانی یەكتری ەكەم, بەمەش چاوەڕوانی هەنگاوی باش دەكرێت بۆ رێككەوتن”
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: ” لە ئێستادا گرفتی ئێمە لەگەڵ عێراق گرفتی سیاسە نەوەك گرفتی ئیداری ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر سروشتی ئیداری , بەڵام بۆ ئەوەش نێوەندگیری سەركرایەتی زۆر گرنگە “.
لە بارەی بودجەی ساڵی2020ـێ‌عێراق شوان محەمەد دەڵێت : ” لە لایەن هەردوو لاوە  ئامادەكاری تەواو بۆ بودجەی ساڵی 2020 كراوەو هەنگاوی باش چوونەتە پێش بە ئاراستەی لێكتێگەیشتن”.
Back to top button