به‌سرودی فه‌رمی یه‌كێتی، گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شاخ

خواكوڕك

هه‌وڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وێنه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌دنان عوسمان و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح و بابه‌كر دڕه‌یی له‌ وێنه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون و په‌یمانی خه‌باتی شاخ ده‌به‌ستن.

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌ دروشمی ماڕشی یه‌كێتی، هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجام نه‌دانی چاكسازی و به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه‌ مامۆستایانی سلێمانی دژی نادیاری داهاتی سلێمانی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌ و دره‌نگ كه‌وتنی مووچه‌كانیان، ماوه‌ی دوومانگه‌ بایكۆتی خوێندنیان له‌و پارێزگایه‌ ده‌ست پێكردووه‌.

 

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك

Back to top button