بەرپرسێكی پارتی جۆری ئۆتۆمبێل و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی كە شەوی رابردوو تەقەی لە لقی چواركرد داومانەتە پۆلیس ئەگەر راستدەكەن با دەستگیری بكەن
دوای ئەوەی شەوی رابردوو كاتژمێر 12:27 خولەك تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دموكراتی كوردستان كرا, بەر پرسێ:ی پارتی رایدەگەیەنێت كە جۆری ئۆتۆمبێلەكە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەمان داوەتە پۆلیس ئەگەر راستدەكەن با دەستگیری بكەن.
كامەران غەریب، كارگێری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە:” شەوی رابردوو تەقە لە بارەگای لقی چوار كرا, پاسەوانەكانی لق وەڵامیان داونەتەوە, لە كامیراكانی چاودێری جۆری ئۆتۆمبێل و ژمارەكەشی دەرچووە , پۆلیسمان لێی ئاگادار كردۆتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.
لە بارەی قۆناغی لێۆلینەوەكان ئەو بەر پرسەی پارتی راشیگەیاند: تا ئێستا پۆلیس و ئاسایش هەڵوێستی فەرمیان نییە و لێكۆڵینەوەكان لە قۆناغی سەرەتاییدان و بەردەوامن.
هەروەها لە بارەی تەقەكردنەكە ئەو بەرپرسە دەڵێـ بەداخەوە ئەوە بوەتە كلتورێ: و ساڵانە تەقە لە بارەگاكانی پارتی دەكرێت لەو سنورە بە تایبەت بارەگای لقی چوار لە سلێمانی كە سیمبول و هێمای پارتی دیموكراتی كوردستانە، چەندین جاری دیكەش هێرشی كراوەتەسەر.