بۆیەكەم جار كوردستان موكریانی چیڕۆكی خۆشەویستی خۆی و عەبدولا پەشێوە ئاشكرا دەكات
چیڕۆكی خۆشەویستی نێوان شاعیری كورد عەبدولا پەشێوو كوردستان موكریانی كچی ئەدیبدۆست كیو موركریانی و سەرۆكی پێشووی كۆڕی زانیاری كورد ئاشكرا دەبێت و كوردستان موركریانی دەڵێت عەبدولا پەشێو جورئەتی نەبوو پێم بڵێت خۆشم دەوێت
د. كوردستان موكریانی نوسەر و سەرۆكی پێشووی كۆڕی زانیاری كورد لە دیدارێكی میدیاییدا دەڵێت:” عەبدوڵڵا پەشێو هەندێكجار شیعرەكانی خۆی بۆ ناردوون بۆ چاوپێداخشاندنەوە بەرلەوەی بڵاویان بكاتەوە، من دەزانم بەشێك لە شیعرەكانی بۆمن نوسیووە لە وانە شیعری بەڵێن بدە”
هەروەها موكریانی دەشڵێت:” من لە كاتێكدا كە كەلكەلەی خوێندن لە مێشكم بوولە دەرەوەی وڵات دەمخوێ،د عەبدولا پەشێو لە ژیانی مندا پەیدا بوو, هەموو مێشكی داگیركردم ئەوسا هیچ پڕۆژەیەكی خۆشەویستی لە ژیانمدا نەبوو، بەداخەوە پەشێو ئەو بوێریەی تێدانەبوو پێم بڵێ خۆشیدەوێم”.
لە بارەی كاریگەری شیعرەكانی پەشێو لە ژیانیدا پەشێو دەڵێت:” دوای ئەوەی عەبدولا پەشێو منی ناسی ئەوكات ژن و نیشتمان بوونە دوو رووی دیاری شیعرەكانی پەشێوو زۆر بە روونی رەنگدانەوەی لە شیعرەكانی دیاربوو:”