دۆناڵد ترەمپ: چاوەڕوانی كات بن بزانن چۆن بە ئێران دەڵێن كە ئەمریكا چی یە؟
دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند كە ئامادە نین هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدەن ئەمە لە كاتێكدا دەر دەكەوت كە سەرۆكی ئەمریكا خواستی گفتو گۆی هەبوو بەڵام شەوی رابردوو لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی رایدەگەیەنێت كە رێگە چارەی سەربازی بەكاردەهێنن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە دیدیارێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز رایدەگەیەنێت:” چارەسەری كێشەی ئێران بە رێگە چارەی ئاشتیانە ناكرێت و چاوەڕوانی كات بكەن بزانن چی روودەدات بۆ ئەم مەبەستە سیناریۆی زۆر لە بەردەستدان لەوانە رووبەرووی سەربازی كە نزیكترینیانە”.
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا گوتیشی: لە ئێستادا باشترین هێ.ی سەربازیمان هەیە لە جیهاندا بۆیە بە دڵنیایەوە تەنها رێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی ئێران گورزی سەربازی دەبێت, چاوەڕوانی كات بكەن بزانن ئێران چی لێدەكەین”.