عێراق واز لە کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس -٤٠٠ دێنێت

 

حەیدەر مەنسور باڵیۆزی عێراق لە ڕووسیا لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات عێراق هیچکات بە نیازی کڕینی مووشەکی ئێس – ٤٠٠ نەبووە .

هەر لەم لێداوانەدا باڵیۆزی عێراق دەڵێت بەغدا و مۆسکۆ تا بە ئیستا هیچ کۆبوونەوەیەکیان نەبووە بۆ چۆنیەتی کڕینی قەڵغانی مووشەکی ، بەڵام باس لە هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر کراوە .

 

ئەم لێدوانەی حەیدەر مەنسور جۆرێک بەدرۆ خستنەوەی بەرپرسانی باڵای حەشدی شەعبییە کە پێشتر باسیان لەوە کردبوو عێراق بە نیازی کڕینی مووشەکی ئیس ٤٠٠ ی ڕووسییە .

Back to top button