ئاگادارییه‌ك له‌ زانكۆی سەلاحەدینەوە بۆ قوتابیانی زانکۆ

 

لە ئاگادارییەکدا زانکۆی سەلاحەدین قوتابیانی زانکۆ ئاگادار دەکاتەوە دەستپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ لە رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ وە دەست پێدەکرێت .

 

لە ئاگاداریەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، لە رێکەوتی ڕاگەیەندراودا بەشە ناوخۆیی و پۆلەکانی خوێندن بە فەرمی کراوە دەبێت و قوتابیان پێویستە ڕەچاوی ئەم ئاگادارییە بکەن .

 

لە کۆتاییدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم قوتابیان دەکات و ئاواتی سەرکەوتنی ساڵیکی نوێی خوێندنیان بۆ ئاواتە خوازە .

Back to top button