ئەمریکا گەمارۆ دەخاتە سەر شادەماری دارایی ئابووری ئێران
ئەمریکا لە هەڵوێستێکی تازەدا گەمارۆ دەخاتە سەر بانکی ناوەندی ئێران و چەند ناوەندێکی تری بوواری ئابووری ئەو وڵاتە
وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی هەینی ڕایگەیاند ، بۆ ویشک کردنی دووایین سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان بانکی ناوەندی ئێرانیان خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە .
هاوکات بە پێی ڕاپۆرتی رۆیتەرز وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سندووقی ( گەشەی نشتیمانی ) تەوسەعەی میللی و کۆمپانیای ( ئێعتماد تیجارەت پارس ) لە گەڵ بانکی ناوەندی خرانە لیستی گەمارۆکانەوە .
چاودێران و شرۆڤەکارانی سیاسی و ئابووریش پێیان وایە ، گەمارۆ خستنە سەر بانکی ناوەندی ئێران واتە هەرەس هێنان بە سەرچاوگرینگەکانی ئابووری و دارایی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئێران .