لە تەقینەوەیەکدا ١٢ هاووڵاتی کوژران

 

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی عێراقی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی گشتی لە کەربەلا ، ١٢ کوژراوو ٥ برینداری لێ کەوتەوە .

 

وەک باس دەکرێت ئەم بۆمبە لە ناو پاسێکی گشتی لە نزیک شاری کەربەلا لە نزیک بازگەی ٥٤ ی کەربەلا تەقیوەتەوە ، شۆفێرەکە سەلامەتەو لە ئیستاشدا لێکۆڵینەوە لە گەڵی بەردەوامە .

 

هاوکات لە گەڵ گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی ناوچە هەموو بریندارەکان بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوون .

تەقینەوە لە کەربەلا
Back to top button