سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن یەکەم زەنگی ساڵ لێدەدات

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی خواکوڕک کەوتوون ، سبەی شەممە لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدات .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوون لە قوتابخانەیەکی شاری دهۆک لە رێو ڕەسمێکی تایبەتدا لە دووای زەنگی دەستپێک ، وتارێک بەم بۆنەوە پێشکەش دەکات .
ئەم ڕێوڕەسمە وەک بەشی پلانەکانی کابینەی نۆیەم لە بوواری گرینگی پێدان بە پەروەردە دێتە ئاراوە .
زەنگی سبەی یەکەم رۆژی ساڵی خوێندنی ن٢٠١٩ – ٢٠٢٠ تۆمار دەکات