حووسیەکانی یەمەن : هەموو هێرشەکانمان بۆ سەر سعوودیا ڕادەگرین

 

لە دووای ئەوەی سعوودیا سەرلە بەیانی هەینی لە هیرشێکی کوت و پڕدا چەندین ناوەندی بەرهەم هێنانی چەکی حووسیەکانی سەر بە ئێرانی کردە ئامانجی مووشەکی و بۆمبای فڕۆکەکانی حووسیەکان پەیامێکح بڵاو دەکەنەوە .

 

بەرپرسێکی باڵای حووسیەکان سەر لە ئێوارەی هەینی وێڕای ئەوەی هۆشداری دا لە مەترسیدار بوونی بەردەوامی هێرشەکانی هەردوولا گووتی : ئێمە هەمووهێرشەکانمان وەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر سعوودیا ڕادەگرین .

 

ئەم  بڕیارە لە لایەن مەهدی ئەلمشت ، بەرپرسی ئەنجوومەنی بالای سیاسی حووسیەکان بڵاو کرایەوە .

 

چاوودیرانیش پێیان وایە لە کاتێکدا کە مەترسی هێرش بۆ سەر ئێران لە ئارادایە ، حووسیەکانی بەر فەرمانی تاران بە ناچاری و بۆ هێور بوونەوەی دۆخەکە و کەم کردنەوەی مەترسی بۆ سەر ئێران ئەم بڕیارەیان داوە .

Back to top button