سوود و زیانەکانی نوستن لەسەر زەوی

بەشێک لە خەڵکی حەز بە نوستن دەکەن لەسەر زەوی و هاوکات ئەم شێوازی نوستنە سوود و زیانیشی هەیە.

ماڵپەڕی “مەوزوع” لە بابەتێکدا سوود و زیانەکانی نوستنی لەسەر زەوی خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە، نوستن لەسەر زەوی یارمەتیدەرە لە چالاککردنی سوڕی خوێن و هەستان لەکاتی دیاریکراودا و نەهێشتنی کێشەکانی خەوزڕان، جگە لەوانەش رێگری لە پرخەپرخ دەکات و کەمی دەکاتەوە و ماسولکەکان دەپارێزێت لە فشەڵبوون.

لەگەڵ ئەم سودانەیدا زیانیشی هەیە کە ئازار لە پشتدا دروستدەکات، بەتایبەت ئەگەر بە شێوەیەکی هەڵە بخەویت وەکو خەوتن لەسەر سک یان پشت بەڵکو لەسەر لاتەنیشتەکان تەندروستترە، زیاتر هەست بە سەرما دەکەیت بەتایبەت لە کەشی سارددا وەکو زستان، ئەگەری هەیە تووشی هەوکردن ببیت، ئەویش ئەگەر جێگەی نوستنەکەت پاک نەبێت حەشەرات دێتە جێگەکەتەوە و تووشی هەستیاری و سوربوونەوەی پێستت دەکات

Back to top button