‌چوار زیانی لاوەكی حەبی مەنع

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە، ئەو ژنانەی کە حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی دەخۆن ڕێژەی هۆرمۆنەکان لە جەستەیاندا بەرزدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك زیاتربێت بەڵام پێویستە خانمان زیانەكانی خواردن و بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە دەرمان بزانن

1-هۆكارە بۆ هەستكردن بە دڵتێكهەڵاتن بەتایبەت لە قۆناغە سەرەتاییەكانی بەكارهێنانی ئەم دەرمانە .

2- ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی دڵ زیاد دەكات بەتایبەت لە دوای 35 ساڵییەوە .

3- بەشێوەیەكی لاوەكی كاریگەری دەبێت لەسەر ئارەزووی سێكسی چونكە ئەو نایترۆجینە دەستكردەی لە پێكهاتەی ئەم جۆرە دەرمانەدا هەیە   و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و ئەمەش ئارەزووی سێكسی كەمدەكاتەوە .

4- ئەگەری زۆری هەیە ئەم جۆرە دەرمانە ببێتە هۆی توشكردنی بەشێك لە خانمان بە خەمۆكی ئەمەش بەهۆی گۆرانكاری هۆرمۆنەكانی جەستەیانەوە ، لەبەر ئەوە زۆر پێویستە لەم حاڵەتەدا ئافرەت سەردانی پزیشك بكات .

Back to top button