مهسرور بارزانی پهیامێك ئاراستهی یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دهكات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان دەنێرێت.
لە پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی 49هەمی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی دەکات.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ،
بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم .
یەکێتی زانایان کە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی ، جێدەستیان دیارە .
هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/21