نێچیرڤان بارزانى: زانایانی ئایینی ئیسلامیی ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی یەكێتی زانایانی كوردستان دەكات بەبۆنەی 49 ساڵەی دامەزراندنیان و دووپات لە پێكەوەژیان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممه، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاتووە، بە بۆنەی 49 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان دەكەین.
لە پەیامەكە ئاشكرا كراوە، زانایانی ئاینی ڕۆڵی كاریگەریان هەیە لە پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و كولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕێگریكردن لە گەشەكردنی بیری توندڕەوی لە كوردستان. بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و ئەركی پڕ بەهایان دەڕوانین.
لە كۆتایی پەیامەكەی باس لەوەش كراوە، هەر بەم بۆنەیەوە دووپات لەسەر كولتووری ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەكتر قبووڵكردن لە كوردستان بە سەرجەم پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانیەوە دەكەینەوە، بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزەش سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پشتیوانیی بەردەوام لە كاری دڵسۆزانەی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان دەكات بۆ نیشتمان و گەلەكەمان.