چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا روویاندا

خواكوڕك

له‌به‌یانی ئه‌مرۆوه‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ پایته‌ختی عێراقی كرده‌ ئامانج به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ عێراقیه‌كانیش به‌په‌یامی ده‌سه‌ڵات بۆ هاوڵاتیان لێكدانه‌وه‌یان بۆ كردووه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 7/12/2016 چوار ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه‌ به‌غدای هه‌ژاند و ئاماره‌كان باس له‌ كوژرانی 15 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌م زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پرۆژه‌ی بووجه‌ی عێراق چه‌ندین ماده‌ی له‌خۆ گرتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی باج له‌ هاوڵاتیان و و بڕیاره‌ ئه‌مرۆش په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی یاساكه‌ بدات.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌قامی عێراقی ده‌نگی ناره‌زایی به‌ڕووی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌ و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن چه‌ند ماده‌یه‌كی لابه‌رن و بڕیاره‌ ئه‌م هه‌ینیه‌ش خۆپیشاندانی گه‌وره‌ له‌و شاره‌ ئه‌نجام بدرێت.

Back to top button