ئایەتوللایەكی ئێران: عێراق و سوریا و لوبنان و فەلەستین و یەمەن, بەشێكن لە خاكی ئێران چەكدارانمان لەوێ دەجەنگن
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئێران دەست تێوەردانی چەكداری لە هەر یەكە لە وڵاتەكانی عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان دەكات, دەتوانێت كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی هەر یەكە لە وڵاتانە هەبووە, ئایەتوللایەكیش رایدەگەیێنێت:” رووبەری خاكی وڵاتەكەی عێراق و چوار وڵاتی دیكەی عەرەبیش لەخۆ دەگرێت.
ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس)، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە كە :” ئایەتوڵڵا ئەحمەد عەلەم هودا، ئیمام جومعەی شاری مەشهەی ئێرانی رایگەیاندووە، رووبەری خاكی ئێران گەورەترە لەو سنورەی كە لە ئێستادا بە دەورەی ئێراندا كێشراوە.
هەروەها ئەو ئایەتوللایە ئاشكرای كردووە, بەهۆی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، ئەنساروڵڵا (حوسییەكان)ی یەمەن، حەماس و جیهادی ئیسلامی، حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا شیعەكانی سەر بە رژێمی سووریا، هەر پێنج وڵاتی عێراق، یەمەن، فەلەستین، لوبنان و سووریا بەشێكن لە رووبەری ئێران.پێویستە جیهان دانی پێدا بنێ.
شایەنی باسە هەریەكە لە حەشدی شەعبی و حوسیەكان و حزبوللای لوبنان و حەماس و میلیشاكانی دیكەی سەر بە رژێمی سوریا راستەوخۆ فەرمان لە خومەینی و ئێران وەردەگرن و بەشێكن لە جێبەجێكارانی سیاسەتی ئەمریكا لە ناوچەكە