فڕۆكەیەك 19 كات ژمێر بێ وەستان هەڵفڕی بۆ گواستنەوە و ڕزگاركردنی سەربازێكی ئەمریكی

 

سەربازێكی ئەمریكی لە تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان لە ئەفغانستان مانگی ڕابردوو بەشداری كرد لە شەڕێك بەڵام بەختی لە هەموو بریندارەكانی دیكە خراپتر بوو. چونكە بۆمبێك لە نزیكی تەقیەوە و بووە هۆی لە دەست دانی قۆڵ و قاچێكی ئەمەش وای كرد بارودۆخی ناجێگیری بیت و دەبوایە بڕیارێكی خێرا بدەن بۆ گواستنەوەی بە زووترین كات بۆ ئەمریكا.

بە چەند خولەكێك بڕیاری پێكهێنانی تیمێكی فریاگوزاری درا لە نێوان سێ قاڕە و بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە پێویستیان بە فڕۆكەیەكە بفڕیت بێ وەستان و لە ئاسمان سووتەمەنی پێ بدرێت هەروەها پێویستیان بە تیمێكی پزیشكیە كە بەردەوام چاودێری بریندارەكە بكات بۆیە 3 فڕۆكەیان دەستنیشان كرد یەكێكیان گەورەترین فڕۆكەی گواستنەوەی سەربازیە لە ئەمریكا لە جۆری C17 و دوانی دیكە بۆ پێدانی سووتەمەنیە.

فڕۆكەكە لە بنكەی Dover Air Force ئەمریكی لە ئەڵمانیا هەڵفڕی بەرەو ئەفغانستان و لەوێوە بەهەمان فڕۆكە و تیمی پزیشكی بەرەو ئەمریكا و شایەنی باسە هاوڕێیە سەربازەكانی ئەم بریندارە 26 بوتلی خوێنیان پێ بەخشی لە هەمان جۆری خوێنەكەی جگە لوەش 24 هەزار گالۆن سووتەمەنییان دابین كرد و لە ڕێگا سووتەمەنی بەفرۆكەكە درا و توانی 13000 كیلۆ مەتر بە 19 كاتژمێر بـبڕیت تا گەیشتە ویلایەتی تیكساس و لەوێوە بۆ نەخۆشخانەیەكی سەربازی گواسترایەوە ؛

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button