دەمیرتاش: لە توركیا دادگا، دادپەروەری، یاسا و دادوەر نییە
لەگەڵ ئەوەی دادگای تاوانەكانی توركیا بڕیاری ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دەركرد, بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوەو حكومەتی توركیا بە تۆمەتی بوونی كەیسی دیكە لەسەر دەمیرتاش ئازادی نەكردوو بڕیارەی رووبەرووی دادگا بكرێتەوە, هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەنێت:” دادگا و دادپەروەری نیە لە توركیا”
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، لە توركیا ”دادگا، دادپەروەری، یاسا و دادوەر نییە“.
دەمیرتاش هەروەها رایگەیاندووە، داواكاری گشتیی ئەنقەرە داوای كردووە جارێكی دیكە دەمیرتاش دادگایی بكرێتەوە و تیمی پارێزەرەكانی ئەویش داوایان كردووە بە كەفالەت ئازاد بكرێ.