بەرپرسێكی شنگال: %85 خەلكی شنگال لە دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بێبەش دەبن
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری سازدانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لە عێراق پەسەند كرد, لە ئێستادا دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهۆی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان و بوونی چاڵاكی تیرۆریستی وەك پێویست نیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی لقی شنگالی پارتی دەڵێت، ئەگەر بەو یاسایە بێت ٨٥%ی شنگالییەكان لە دەنگدان بێبەش دەبن.
سەعید جردۆ، و بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی لقی شنگالی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە ” بە پێی ئەو یاسایە سندوقەكانی دەنگدان تەنها لە ناو شارەكان دادەنرێت نابرێنە كەمپەكان ئەمە لە كاتێكدایە كە % 85 خەلكی شنگاڵ لە كەمپەكان دەژین, بۆیە یاساكە هەڵەیەكی گەورەیە و زیان بە تەواوی شنگالییەكان دەگەیەنێت.”
بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی لقی شنگالی پارتی ڕایشیگەیاند: ” بە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆمان دەردەكەوێـ كە پیلانێكی دەرەكی پشتە”
جردۆ گوتیشی: “هەر زیان بە دەنگدەرانی كەمپەكان نا، بگرە زیان بە دەنگی شنگالییەكانی نێو شنگالیش دەگەیەنێت، چونكە ئەوان لەژێر فشارێكی گەورەدان.”