بڕیارێكی گرنگ له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
خواكوڕك
دوای راگرتنی ماوه‌ی دوو ساڵ، ئه‌مرۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا پارەی خوێندن لەجیاتی منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان بدات لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ئەهلی و حكومییەكان.
دوای ده‌رچوونی بڕیاری تایبه‌ت به منداڵان و كه‌س و كاری شه‌هیدان له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه كاری پێ نه‌ده‌كرا.
ئه‌مرۆ جارێكی‌تر حكومه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیاریاندا كار به‌و مادده‌یه بكرێت كه ماوه‌یه‌كه كاری پێناكرێت.