مووچەی پاشەكەوتیش نامێنێت

خواكوڕك
 
بەگوێرەرەی روونكردنەوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر پرۆژە یاسای مالیكی و یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و بەشێك لە یەكگرتوو جێبەجێ بكرێت، ئەوە كوردستان مووچەی پاشەكەوتەكەشی نامێنێت.
 
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەكەدا رایگەیاندووە، حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ شێوه‌ی ئێستا، كۆی گشتیی داهاتی چاوه‌ڕوانكراوی مانگانه‌ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له‌ 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانه‌، واته‌ به‌ جیاوازیی 390 ملیار دینار زیاتر له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017ی عێراقی فیدراڵدا هاتووه‌.
 
لەو بارەیەوە شاخەوان عەبدولڵا بە خواكوڕكی راگەیاندووە، بە پێی پرۆژەی ( گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و كوتلەی دەوڵەتی یاسا بێت) 800 هەزار مووچە خۆر لەكوردستاندا بێ مووچە دەبن، تەنها 600 هەزار مووچە خۆڕ مووچە وەردەگرن ئەوەش لەحاڵەتێكدا دەبێت كە دەبێت 120 ملیار دینار بۆ به‌ركه‌وتی شایسته‌ی داراییی كۆمپانیا نه‌وتییه‌ به‌رهه‌مهێنه‌كان لەو مووچەیەی كە بەغدا بۆ 600 هەزار مووچە خۆر دیاری كردووە دەربێنیت، 130 ملیار دینایش گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی وه‌رگیراوی پێشه‌كیی فرۆشتنی نه‌وت و 180 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، له‌ ناویدا پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركووكیش لێ دەركەیت.
 
هەر لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەدا د.مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد ڕاگەیاند: “کەس بەقەد نووری مالیکی، سوودی لە دۆخی ناوخۆی کوردستان نەبینیوە ودەلێت تادێت دەستوەردانی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت،
 
لەبەرامبەردا چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بایكۆتی مامۆستایان لەبنەرەتدا بۆ پیلانێك دژی كوردستان بەرێوەچووە، هیچ پەیوەندی بە مووچەوە نەبووە و ئەو بایكۆتەی لە سلێمانی دەگوزەرێت، گەمەیەكی مخابەراتی و پیلانێكی مەترسیدارە كە مالیكی و یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ لەبنەوە هانیان دەداو بۆ ئەوەی پرۆژەیەك لەدژی كورد لە یاسای بودجەی ساڵی 2017ی عێراقدا جێگیر بكەن،
 
هەروەها دەلێت لەئێستادا گەمەكە تەواو بووە و ئامانجەكە هاتۆتە دی ئەویش جێبەجێ كردنی پیلانەكە بووە لە یاسای بودجەی عێراق، لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەو هەوڵەی بە پیلانێكی مەترسیدارە ناو بردوو، رایگەیاند ئەمە پیلانێكی مەترسیدارە دژی مووچە خۆڕانی كوردستان و هەرێمی كوردستان.
 
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیای عێراقیە شیعەكانی نزیك لەمالیكی پیلانەكەی دژی كوردستان ئاشكرا دەكەن و رایدەگەێنن لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ ” كۆمەڵ و یەكێتی و گۆڕان” كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەراستەوخۆ مامەڵە كردن لەگەڵ پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێ گەرانەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
 
پێشتریش ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی لە بەغدا بۆ میدیایەكی حزبەكەی رایگەیاندبوو كە ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی بودجەی عێراق نەبێت شەڕی ناوەخۆی دەست پێدەكات، لەهەمانكاتیشدا ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، دەلێت دەست بەخەباتی شاخ و چەك دەكەین.
 
 
Back to top button