پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كرد.
ئەمڕۆ شەممه، بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كرد.
وەك لە ناوەڕۆكی هەواڵەكەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەو دیدارە لەكاتێكدایە كە ئێستە گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بە بەغدا لە پێشڤەچووندایە و هەفتەی ڕابردوو سەرۆك كۆماری عێراق و شاندێكی باڵا سەردانی كوردستانیان كرد.