سبەی مووچە كۆمەڵێك وەزارەت دابەش دەكرێت
بڕیارە سبەی مووچەی 10 وەزارەت و شوێن دابەش بكرێت و سەرجەم هێزە تەناهییەكان مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ شەممه، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكراوهتهوه و تێیدا هاتووە، سبەی یەكشەم مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم و لیوای نەوت و زێرەڤانی و بەرگری و فەریاكەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.