وەزیری ناوخۆ : هه‌ر لایه‌نێك له پشت ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانه‌وه بێت، ئه‌وا به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدوێت و ڕاشکاوانە باس لەوە دەکات هه‌رکەس و لایه‌نێک سەر بە هەر حزب و ئۆرگانێک بێت دەستی لە ته‌قه‌كردنی سەر بارەگاکان بووبێت ، بە پێی یاسای ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لێپێچینەوەی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هاوكات جه‌ختی لەوە کردەوە به‌رده‌وامی ئاڵ و گۆڕ له پۆسته حكوومییه‌كان پلانێکی جێی بایەخە .
.
ڕێبەر ئەحمەد گووتی دیاردەی تەقە کردن بە پێچەوانەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕووداوی سماقوڵی بۆ بەهانە پێ‌گرتن نابێت ، چوونکە هیچ ئامانجێکی دیاریکراوی لە پشت نەبووەو ئەم ڕووداوەش بە پێی دەرئەنجامەکان چارەسەر دەکرێت .
لە کۆتایی ئەم پرێس کۆنفرانسەدا وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی ئاڵ و گۆڕ لە هەموو پۆستە جۆراوجۆرەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کە پێمان وایە توانیومانە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گەیشتووین بە ئەنجامێکی باش