ڕاگەیەندراوێک لە نووسیگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراقەوە .

 

دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی ودوکتور به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەوکاتەیدا کە سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد ، کۆمەڵێک قسەو باسی دوور لە راستی لێکەوتۆتەوە،  هەربەم بۆنەوەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار:

 

“ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌باره‌ت به‌ دیداری به‌رێز د. به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق و بەڕێز مه‌سعود بارزانی له‌ دەرەوەی  میدیا بڵاوبۆته‌وه‌ دوره‌ له‌ راستیه‌وە‌، بۆ هه‌موو لایه‌کی ڕونده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ كۆمەڵێ لەو باسانەی له‌ راپۆرته‌کەدا هاتوون چەواشەكار و ناڕاستن.

 

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی

 

سه‌رۆک کۆماری عێراق

 

21/9/2019”

Back to top button